به‌پێی بانگهێشتێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوا له خه‌ڵكی ئێران كراوه بایكۆتی كڕینی شت و مك له فرۆشگاكانی سه‌ر به سپای پاسداران بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی فرۆشتنی كه‌لووپه‌ل و پێداویستی خۆراک و مه‌نزڵ هه‌زینه‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك دابین ده‌كات و ئێستا كه كرێكارانی به‌شه جیاجیاكانی ئێران ورده ورده په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی ده‌بن، ئێمه‌ش ده‌توانین به بایكۆتی فرۆشگاكانی ئه‌و ناوه‌نده گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاره پشتیوانی له لاوانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بكه‌ین. به‌پێی ئه‌و بانگهێشته، خه‌ڵك فرۆشگاكانی “ئێتكا“، “ڕیفاه“، سێوێن” و “ئۆفۆقی كورۆش” بایكۆت ده‌كه‌ن و هیچیان لێ ناكڕن.