به‌یانی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوه‌ی خاچی سوور له غه‌زه ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا ٧ دیلی شه‌ڕ له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ڕاده‌ستیان كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێكه له یه‌كه‌مین قۆناغی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و غه‌زه و به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه له ڕۆژانی داهاتوودا ٢٠ دیلی شه‌ڕ له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه پێویسته ڕاده‌ستی ئیسرائیل بكرێت. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانی هه‌واڵ، ڕه‌وتی ڕاده‌ست كرانی دیله‌كانی شه‌ڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌زه به ڕێوه‌ده‌چێت و ڕێكخراوه‌ی خاچی سوور له غه‌زه به‌رپرسیاری وه‌رگرتنی دیله‌كان و ڕاده‌ست كرانی دیله‌كانی به ئیسرائیل له ئه‌ستۆدایه.