ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێوه‌به‌ری ئا‌مریكا، به فه‌رمی ڕایانگه‌یاند كه ده‌ستیان به چۆڵكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی قه‌سره‌ك له پارێزگای حه‌سه‌كه كردووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، چۆڵكردنی به ته‌واوی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه بۆ ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگ درێژه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازنه‌وه. هاوكات ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا، هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه و به ته‌واوی چۆڵی بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و ئێران، ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی به‌رفراوان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادایه و هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كان له ئاماده‌باشیدان.
