ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل شه‌پۆلێكی نوێی هێرشی بۆ سه‌ربنكه و باره‌گاكانی حیزبوڵڵا له باشووری لوبنان ده‌ستپێكردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان هێرشه نوێكه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بریتیه له هێرشی هه‌وایی و به ئامانج گرتنی بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی و كۆگاكانی چه‌ك و ژێرخانی حیزبوڵڵا له ناوچه جیاوازه‌كانی باشووری لوبنان. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، به ته‌نیا له ٢٤ كاتژمێردا به لانیكه‌م ٩٩ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بن پێ كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌و ناوچه‌یه هۆشداریان داوه.