ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، هه‌ڵمه‌تێكی به ناوی “دێته‌كانی” له مه‌ریوان و ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌و شاره ده‌ستپێكرد و دیمه‌نێكی جوانیان به سرووشتی ناوچه‌كه به‌خشی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، به ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی گونده‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌ییه، هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی و دێته‌کانی له‌ژێر دروشمی “شه‌ریفانه و پڕ ئۆمێد به‌ره‌و ساڵی نوێ، نه‌ورۆزانه‌مان ژینگه‌یه‌کی خاوێنه” له گونده‌كانی “دووپلووره، سوورکه‌وڵ، شارانی، بناوه‌چه‌ڵه، بێکه‌ڕه، وه‌یسه، ده‌رزیان، چۆڕ، گۆشخانی، سیاناو، ساوا، گوێزه‌کوێره، به‌رقه‌ڵا، گوڵچێر، ده‌ره‌وه‌ران و ئێنگیجه” به‌ڕێوه‌چوو.