رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه؛ كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زی پارسی قه‌زوین پاش وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنییه‌كانی موودیران و كاربه‌ده‌ستانی ئوستانی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان؛ ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
ئه‌م كرێكارانه پێشتر به به‌ڵێنی موودیران و كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانی؛ مانگرتنه‌كه‌یان به شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهێنابوو. خواستی سه‌ره‌كی كرێكاران لابردنی شیركه‌ته په‌ێمانكاریه‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌یه. خواسته‌كانی دیكه‌ی كرێكاران به‌كرده‌وه ده‌رهێنان و چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی ته‌به‌قه‌به‌ندی مه‌شاغڵ؛ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی شیفته‌كانی كاری و لابردنی ١٢ ساعه‌ت كاری پڕاوپڕ و په‌رداختی هه‌زینه‌ی خانه‌نشین كراوانی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانه.