له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا به هاوكاری ئه‌رته‌شی ئۆردۆن، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان دژ به چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌ستپێكردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ناوی “چاوی شاهین“ه، زیاتر له ده‌یان بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا كراونه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری ماددی و گیانیان به‌ر كه‌تووه. به وته‌ی سێنتكام، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له وڵامی هێرشی چه‌كدارانی داعش له ڕێكه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه كه دژ به سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا و هاووڵاتیان سووری ئه‌نجام دراوه.
