شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا گه‌ڕه‌كه‌كانی “شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه” له شاری حه‌له‌بیان به چڕی بوردمان كرد و هه‌وڵی داگیر كردنی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له هێرشه‌كاندا لانیكه‌م ١٧ هاووڵاتی مه‌ده‌نی بریندار و هه‌روه‌ها ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی پشتیوانی كه له ناوچه‌كانی دیكه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری حه‌له‌ب كران، به‌رپرچی هێرشه‌كانیان داوه و هێزه‌كانی حكومه‌ت پاش شكستێكی گه‌وره ناچار به پاشه‌كه‌شه و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.
