به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، بنكه و باره‌گاكانی حیزبوڵڵای لوبنان له ناوچه‌ی “ئیقلیم ئه‌لتوفاح“ی باشووری لوبنان، له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیله‌وه هه‌شت جار كرایه ئامانج.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، بنكه‌كانی ڕاهیێنانی هێزی حیزبوڵڵای لوبنان و هه‌روه‌ها شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به “نه‌تانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌ززه ڕابرگرێت و شێوازی چاره‌سه‌ر كرانی كێشه‌كانی بۆ ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بگۆڕێت.
