ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستان دیسان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ری.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی “نه‌هه‌ڵه و بلافه” له سنووری “ئامێدی” سه‌ر به پارێزگای دهۆك، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه ڕژیمی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی “دێره‌لووك” ده‌كاته ئامانج و زیانێكی زۆری مادی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه ئه‌مه له كاتێكدایه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه پارتی كرێكارانی كوردستان پاش بانگهێشتی “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان”، ئاگر به‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه و هێزه‌كانی له باكووری كوردستان كشاوه‌ته‌وه.
