کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان، دیسان دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ به‌رپرسانی كوره‌خانه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕه‌ حه‌قده‌سته‌ كه‌ له‌ سه‌ری ڕیكه‌وتبوون، پاره‌یه‌كی كه‌متریان پێ داون و هه‌روه‌ها دۆخی مه‌عیشه‌تی و شوێنی كاری كرێكاران له‌ دۆخێكی زۆر خراپدایه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.