به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی شارستانی “ماكۆ” سه‌ر به پارێزگای ورمێ، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به پێشه‌نگایه‌تی جه‌وانانی شۆڕشگێڕ و به‌شداری به‌رینی ناڕازیان ده‌ستیپێكردووه و تا ده‌ره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی پێ دراوه. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه مێژوویه‌كی پڕ له جه‌نایه‌تی هه‌یه، وه‌كوو هه‌میشه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
