کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی ڕۆژ ئاوا له‌ چه‌کدارانی داعش

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی ڕۆژ ئاوا له‌ چه‌كدارانی داعش

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له‌ شاری “ده‌رنج”ی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا، سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و  ڕاپۆرتانه‌،  هێزه‌كانی شۆرای سه‌ربازی “هێجین” پاش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌ك دژ به‌ شانه‌ نه‌هێنییه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار كرا. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ هۆی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی “دێره‌زوور”، شه‌رڤانێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.