سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی پارێزگای كرماشان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ٤٧٠ منداڵی كاریان له‌و ئوستانه شناسایی كردووه.
بێهزاد شه‌هبازی له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ڕژیم وتی: ٤٧٠ منداڵی كار له‌و پارێزگایه له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆجیاوه شناسایی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی پاڵپشتی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له ئێستا ١٦٠ منداڵی كار و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گرن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌موو ئه‌و منداڵانه بگه‌ڕێننه‌وه قوتابخانه.