جێگری بێهداشت و ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕایگه‌یاند: ٢٦٤ شارومه‌ندی تووشبوو به نه‌خۆشیی هێپاتیتی جۆره‌كانی C و B له‌و پارێزگایه شناسایی كراوه.
فه‌رزام بیدارپور له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ١٢ هه‌زار تاقیكردنه‌وه‌یان له پارێزگای كوردستان ئه‌نجام داوه و توانیویانه ٢٦٤ كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی هێپاتیتی جۆره‌كانی C و B شناسایی بكه‌ن. ئه‌نجامدانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه به مه‌به‌ستی پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی هێپاتیت و ئه‌یدز ئه‌نجام دراوه و ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت ده‌رمانیان بۆ دابین بكات.