به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ئێران، له ٨ پارێزگای ئێران توانیویانه ٢٥٩ كه‌سی تووشبووری نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی شناسایی بكه‌ن.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئێران، ئه‌و نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی مێشی ئائێدێس بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و تا به ئه‌مڕۆ ٢٥٩ تووشبووی ته‌بی ده‌نگی له ٨ پارێزگای هۆرمۆزگان، سیستان و به‌لووچستان، بووشێهر، گیلان، فارس، مازه‌نده‌ران، ئه‌رده‌بیل و ئازه‌ربایجانی شه‌رقی شناسایی كراون كه ٢٤٩ كه‌سیان شارومه‌ندانی بوومی ئێران و شه‌ش كه‌س شارومه‌ندانی پاكستانی بوون.