بۆریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، له‌دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌یان ئه‌ندامی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت درێژه به‌كاره‌كانی ئه‌دات. جێگای ئاماژه‌یه شه‌پۆلی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه له كابینه‌ی بۆریس جانسۆن له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه و به گشتی ٦٠ سیاسه‌تمه‌داری ئه‌و حیزبه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
