ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ری مارسه‌ی فه‌ڕانسه دژ به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی یۆرۆلینكس به‌نیاز بووه چه‌ند كانتینێر چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل بنێرێت، به‌ڵام كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ری مارسه‌ی ڕێگه‌یان له هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كانتینێرانه گرتووه و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، له ئاست پاڵپشتیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.