کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه

كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئۆپراتۆری فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆله‌مپیك له‌ پاریس ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه له‌ ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه‌. كرێكارانی به‌شی ئۆپراتۆری فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ڕێگری له‌ ده‌ركردنی كرێكارانی بیانی بوون.