کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی بووتان له‌ ساوه‌

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی بووتان له‌ ساوه‌ 5

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی شیركه‌تی بووتان له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه‌ له‌ شاری ساوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی بووتان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.