ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ١١ كه‌س له پێرسۆنێلی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوهده‌شت له‌ناڕه‌زاه‌یه‌تی به گوشاری مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١ ئه‌ندمی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوهده‌شت له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشیان ناردووه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان بۆ كێشه‌ی ئابووری و مه‌عیشه‌ت ڕاگه‌یاندووه. مۆعه‌لیمانی ناڕازی ده‌ڵێن: پاش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌ڕزایه‌تی، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ناتوانن له ژێر ئه‌و هه‌موو گوشاره‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن.