له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی ڕاهێنه‌رێكی قوتباڵی منداڵان بۆ سه‌ر ١٥ یاریزان بڵاو كرایه‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هه‌واڵه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی میدیای یانه‌ی “شار خودڕه‌و”ی مه‌شهه‌ده‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و هێشتا پۆلیس و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌ئاست ئه‌و هه‌واڵه دا نه‌بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ١٥ یاریزانه سه‌ردانی حه‌راسه‌تی ڕێكخراوی وه‌رزش و لاوانی ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌ویان كردووه و سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاهێنه‌ره تۆمار كردووه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان چاره‌ساز نه‌بووه و له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.