له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ربازانی تالیبان ده‌ستدرێژی سێكیان كردۆته سه‌ر دوو كچی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و پاشان سه‌ریانیان له‌پێش چاوی دایك و باوكیان بڕیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئه‌فغانستان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و زۆربه‌ی شیركه‌ت نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار و چالاكیه‌كانیان له‌و وڵاته ڕاگرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه چیتر ناته‌وانن خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تییه‌كانیان به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتی ناهوهندهكانی مافی مرۆڤ، له‌و كاته‌وه گرووپی تیرۆریستی تالیبان له ئه‌فغانستان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، ڕۆژانه چه‌ندین ته‌رمی ژن و كچی كوژراو له قه‌راغ چۆم و ژێر پرده‌كان و بیابانه‌كانی ئه‌و وڵاته ئهدوزرێنهوه و كه‌س ناتوانێت به‌دواداچوونیان بۆ بكات.