کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستدرێژی سێكسی مۆعه‌لیمێك بۆ سه‌ر ١٨ منداڵی كچ له‌ شاری “فێرده‌وس”

ده‌ستدرێژی سێكسی مۆعه‌لیمێك بۆ سه‌ر ١٨ منداڵی كچ له‌ شاری فێرده‌وس

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمێك له‌ شارستانیفێرده‌وسی سه‌ربه‌ خۆراسانی جنووبی، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر ١٨ خۆێندكاری كچی ١١ ساڵ ته‌مه‌ن و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ته‌نیا پێنج ساڵ زیندانیان به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمه‌جه‌عفه‌ر دانشڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ناوبراو به‌ بیانووی دانانی كلاسی تایبه‌ت، خوێندكارانی هاوردووه‌ته‌ نێو پاركینگی ماڵه‌كه‌ی و له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ریان. زانیارییه‌كان باس له‌ خزمایه‌تی ئه‌و مۆعه‌لیمه‌ له‌گه‌ڵ دادستان و به‌شێك له‌ قازییه‌كانی خۆراسانی جنووبی ده‌كه‌ن كه‌ چۆن حوكمی زیندانی ناوبراویان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان كردووه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ هیچ شوێنێك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌.