به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی چابه‌هار، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر منداڵێكی به‌لووچ له یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی چابه‌هار به‌ناوی “سه‌رهه‌نگ “ئیبراهیم كووچهكزایی” ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر منداڵێكی كچی دانیشتووی یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری چابه‌هار و كاردانه‌وه‌ی توندی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه.