کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر چوار قوتابی كچ له‌ تالش

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر چوار قوتابی كچ له‌ تالش 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شۆفێری سرویسی یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی تالش ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر چوار قوتابی كچ و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان سكاڵایان له‌ دژی تا‌وانبار كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، تۆمار كردووه‌. تۆمه‌تبار پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی ناوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشتریش تاوانی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام داوه‌ به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ ڕه‌گه‌زی قوربانیانی پێشووی نه‌كردووه‌.