لێكۆلینه‌وه‌ی پۆلیسی ئیسپانیا له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ری خستووه كه نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار منداڵ له‌و وڵاته له‌لایه‌ن كه‌لیسای كاتۆلیكه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی ئیسپانیا، به‌لانیكه‌م ٢٠٠ هه‌زار منداڵی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی له ساڵی ١٩٤٠ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌شیشه‌كانی كلیسای كاتۆلیكه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان.هه‌روه‌ها گشتپرسێك له ئیسپانیا نیشانی داوه كه ٦ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئه‌و وڵاته دانیان به‌وه ناوه كه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌لایه‌ن كه‌شیشه‌كانه‌وه ئازاری جنسی دراون.
