ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی شیراز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێكی به‌هایی به ناوی “یه‌كتا فه‌هه‌ندژ” و له‌پ تۆپ، مۆبایل، كتێب، زێڕ، زیو و ژماره‌یه‌كی دیكه له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان زه‌وت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌لبۆمی وێنه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان دڕاندووه و قه‌باڵه‌ی مڵكه‌كانیان زه‌وت كردووه. “یه‌كتا فه‌هه‌ندژ” پێشتریش پێشینه‌ی ڕفاندن و به‌ندكرانی هه‌یه و ئه‌مجاره‌ش به هۆكارێكی نادیار و به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.