له ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٩ پارێزه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێشتا له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شكراون.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و پارێزه‌رانه به ناوه‌كانی “شیا قوشه، مێهران ئه‌نساری، نازه‌نین به‌راده‌ران، جه‌عفه‌ر كه‌شاوه‌رز، جه‌عفه‌ر زارعی، ئینایه‌توڵڵا كه‌رامه‌تی، زوهره جه‌وانی، جه‌واد عه‌لیكوردی، ئیبراهیم پارسا مێهر، سپیده تاهری، محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا فه‌قیهی، مه‌هدی كه‌ریمی فارسی، تاهر نه‌قه‌وی، ئه‌ربولفه‌زل ڕه‌نجبه‌ری، نازه‌نین سالاری، مه‌حموود ته‌راوه‌ت ڕووی و مه‌سعود ئه‌حمه‌دیان”، به تۆمه‌تی یارمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه به ته‌نیا دانیشتنی دادگا له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له شاری شیراز به‌ڕێوه چووه.
