سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و ئاوخێزداری پارێزگای كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له سه‌دا ٩٥ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هۆكاری ئینسانی بووه و به بڕیاری ده‌زگایی قه‌زایی ١٤ كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
“بێهزاد شه‌ریفی پوور” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: له‌و ١٤ كه‌سه چه‌ندین ئۆتومبێل به باری ماشین ئاڵات و كه‌ره‌سته‌ی فه‌نی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵۆز و ١٠١ تووره‌كه‌ی خه‌ڵۆز زه‌وت كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕه‌وتی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی مه‌ریوان دا ٤٥٠ هێكتار جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه له ناو چوو.
