کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كرانی دوو كچی گه‌نج به‌ بیانووی سه‌ماكردن له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌كرانی دوو كچی گه‌نج به‌ بیانووی سه‌ماكردن له‌ تاران 3

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، دوو كچی گه‌نج له‌ پاركێكی “شه‌هیدانی بێ ناونیشانی تاران” له‌ كاتی سه‌ماكردن و بڵاوكردنی كلیپه‌كه‌یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

پۆلیسی تاران له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو كچی گه‌نج به‌ بێ حیجاب و له‌ شوێنێكی ئایینی پێچه‌وانه‌ی یاسای وڵات سه‌مایان كردووه‌ و وێڕای داخرانی په‌یجه‌كانیان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕفاندنی ئه‌و دوو كچه‌ گه‌نجه له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ جه‌واد زه‌ریف به‌ تازه‌یی له‌ دانووستانی داڤووس دا ئازادی پۆششی ژنان له‌ ئێرانی وه‌كوو نه‌تیجه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناو بردبوو.