ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هێرش بۆ سه‌ر ماڵێك له شاری زاهدان، سێ هاووڵاتی به‌لووچیان به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره به جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه، له كاتژمێر 8ی شه‌و، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ماڵه و ته‌نانه‌ت بێڕێزییه‌كی زۆریان به دانیشتوانی دیكه‌ش كردووه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه به ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ناسر به‌راهوویی“، ناسناوی به ده‌ستمان گه‌یشتووه و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان دیار نییه.