له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند كرێكاری وه‌رزی له ده‌ماوه‌ند،له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و خراونه‌ته ژێر گوشار.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی وه‌رزی له ناوی “فه‌رزاد ڕوسته‌می” خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ سه‌ر به پارێزگای سنه و شاغڵ له شاری ده‌ماوه‌ند، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین كراوه. هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردووا دوو كرێكاری دیكه به ناوه‌كانی “فاتح مه‌حموودی و فه‌رشاد مه‌لك دووست”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و خراونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه و گوشاری ئه‌و هێزانه‌وه.