له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی له شاره جیوازه‌كانی ئێران، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “بێهنام قه‌شقایی” هاووڵاتی قه‌شقایی، ڕێكه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیالر ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها “شادی فه‌لاحه‌تی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و دانیشتووی شاری ڕه‌شت، ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هێشتا چاره‌نووسی دیار نیه. “مو‌سا فولادی” خه‌ڵكی شاری سه‌رباز ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه، هێشتا زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان له نیگه‌رانیدان.