ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “سوله‌یمان قادر گه‌ڵوان” برای “عه‌بدولسه‌لام قادر گه‌ڵوان” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازای”، پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی سولەیمان،تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنی ئەو به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.