ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مه‌لیحه، جوامێر، له‌تیف و فاتح”، له كاتی ناه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی گونده‌كانی “پیره‌ومه‌ران”، “كه‌ره‌ویان” و “قوڵقوڵه”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه، هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و چوار هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.