له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید ڕه‌زا مۆته‌هه‌ری نیژاد” خوێندكاری زانكۆی فێرده‌وسی له مه‌شهه‌د، “مێهدی عهینۆلقۆزات” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و خه‌ڵكی شاری “كه‌نگاوه‌ر” و “مه‌هوه‌ش ته‌وه‌سولی” و “جووتیار ئه‌شره‌فزاده” خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.