ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ تێكهه‌ڵچوونێكی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گروپێكی نه‌ناسراو له سه‌راوان، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه.
ئه‌و چوار شارومه‌نده به‌لووچه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د یاسین ڕه‌ئیسی”، “ساڵح په‌ركی”، “نه‌وید په‌ركی” و “زاهد په‌ركی”، كاتێك ده‌یانه‌ویست له شاری “سیب” به‌ر به شاری “سه‌راوان” بڕۆن، ده‌كه‌ونه ناو تێكهه‌ڵچوونێكی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌و گروپه نه‌ناسراوه له سه‌راوان، به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوبراون به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سر ده‌كرێن و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌یانگوازنه‌وه.