ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، “موجته‌با موقه‌یسه” چالاكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌بزه‌وار سه‌ر به پارێزگای خوراسان ڕه‌زه‌وییه‌وه ده‌ستبسه‌ر كرا.
ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، به هۆی چالاكییه‌كانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوكمی زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه به سه‌ریدا سه‌پێندرا، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕاندنی به‌شێك له حوكمه‌كه‌ی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، پاش ئازادبوونی به‌رده‌وام بوو له چالاكییه‌كانی و هه‌مووكات له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدا بوو.