کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان

7 7

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤،ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگانچالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری فیروز ئاباد له‌ پارێزگای فارس، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌كنیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. ئه‌و چالاكوانه‌ پێشووتر به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم و بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیحوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه‌ دواتر له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٢ ساڵ به‌ندكرا كه‌م كرایه‌وه‌ و پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.