ڕۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌زبه‌ر، له حهوتهمین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئیران به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژوماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ند ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به حكومه‌تی ئیسلامی، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ههڵیانكوتالیه سه‌ر ماڵی ژوماریك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان كه بریتین له “مه‌جید تهواكلی”، ” نیلوفه‌ر حه‌میدی” و ” ڕوحوڵا نهخایی” ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. و هه‌روها هێزه‌كانی ڕژیم “ئیلاهه محه‌مه‌دی كه ڕۆژنامهنووسێكه به تۆمه‌تی نووسینی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پرسه‌و و وتاره‌كانی باوكی ” مه‌هسا ئه‌مینی” بڵاو كردبووه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كه‌ن.