کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ” سه‌وزی چیای”ی مەریوان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چیای سەوزیی مەریوان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیای”ی “مه‌ریوان” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوینیكی نادیار راگۆیزران.

ناسنامه‌ی چه‌ند كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بریتیه‌ له‌: ” سالار ئازەری”، “کەمال کۆنەپۆشی”، “مادح سەردۆش”، “عەبدوڵڵا بڵواسی”، ” کاوە کەریمیان”، ” کاوە داستان”، “جەمال قادری”، “هیوا بابایی” و “عەلی عینایەت”. به‌پێی دوایین زانیاری، له‌و ٣٥ كه‌سه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ٣٢ كه‌سیان پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ئازاد كراون و ته‌نیا سێ كه‌س له‌ گرتووخانه دا ڕاگیراون.