ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پۆلیسی شاری “پنۆم پن”ی پایته‌ختی وڵاتی كامبۆج، ١٨٠ كرێكار و كارمه‌ندی مانگرتووی شیركه‌تی “ناگارۆڵد”ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كرێكاری كازینۆ، هۆتێله‌كان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی “پنۆم پن” له ١٥ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٦٥ كرێكاری ده‌ركراو و ئه‌ندامی ئیتحادییه‌ی كرێكاری ئه‌و شاره بوون. شایانی باسه كه پۆلیسی كامبۆج ڕێبه‌رانی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری ئه‌و وڵاته‌ی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ جه‌نایه‌تی جه‌نگی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.