ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ١٠ شارومه‌ندی به‌لووچ له سنووری میله‌ك سه‌ر به شارستانی هیرمه‌ند، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئاره‌ش نارۆیی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، “ئاریا نارۆیی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “ئه‌شكان نارۆیی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “به‌همه‌ن ئابیل” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، “مێهران نارۆیی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، “باست به‌راهوویی“ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “خالق ساسوولی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و “كادر نارۆیی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی هیرمه‌نده‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له سه‌ر دۆخی ڕۆڵه‌كانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه و هێزه ئه‌منیه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان نین.
