ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناسناوی “چیاكۆ ڕه‌زایی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشیه ناسراوه‌كانی شاری سنه‌یه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.