ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، “شه‌هرام حاته‌می” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی ٦ مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی ٢ی دادگا ئینقلابی شاری ورمێوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، بێڕێزی به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی پرۆپاگاندا“، حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به سه‌ردا سه‌پێندرا. پاشان له لایه‌ن دادگایپێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه، حوكمی زیندانه‌كه‌ی بۆ ٦ مانگ كه‌م كرایه‌وه.