به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ڕوقه‌یه كه‌ریمی” و خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌سراوای مه‌ریوان، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٥ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا زیاتر له ١٠ ڕۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگیراوه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگەکانی ڕابردوودا و به تایبه‌ت پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان به بیانووی پاراستنی ئه‌منیه‌تی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌ووسی زۆرێكیان دیار نییه.