ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی به ناوی “مه‌حموود نیروومه‌ند” بۆ جێبه‌جێ كرانی حۆكمی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی مه‌شهه‌د كرا.
“مه‌حموود نیروومه‌ند” به بیانووی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كوردی به تایبه‌ت بۆ منداڵان، هه‌روه‌ها دانانی كلاسی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه سزای ده ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و دوێنی بۆ جێبه‌جێ كردنی حۆكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی مه‌شهه‌د كرا.
