ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، “نه‌ریمان ڕندانی” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبراو بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام له مانگی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خراوه‌ته ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه. به وته‌ی برای ئه‌و چالاكوانه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كاتژمێر ٦ی به‌یانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و ئه‌م هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبەسه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كردووه.