ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “مه‌ریه‌م لووتفی” ڕۆژنامه‌وانی شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌ریه‌م لووتفی” به‌هۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتیك سه‌باره‌ت به باری ته‌ندرووستی كچێكی لاو كه له نێو وێزگه‌ی مێترۆ له هۆش خۆی چووبۆ، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی “فه‌جری” شاری تارانی كرد و به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزرا.